پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا بۆ یاری ئینتەرمیلان هەمووان شۆک دەکات

 

ڕۆژێک بەر لە یاری دوایین گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا، پێکهاتەی سەرەکی بارسێلۆنای سەرکەوتوو بۆ قۆناخی داهاتوو بەرانبەر ئینتەر میلان کە جەنگی بردنەوە دەکات، هەودارانی یانە کەتەلۆنییەکە شۆک دەکات.

ڕۆژنامەی as بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا بەهۆی زامنکردنی پێشەنگی گروپەکەی و لەبەر ئەوەی دوو یاری سەخت بەرانبەر سۆسیداد و ڕیال مەدرید چاوەڕێی یانەکە دەکات بە پێکهاتەیەک یاری دەکات کە زۆربەیان یاریزانی یەدەگن، بەگوێرەی پێکهاتەی پێشبینیکراوی رۆژنامەکە بۆ ئەو یارییە، هەرەیکە لە شتیگن و ئەلبا و سیمیدۆ و ڕۆبیرتۆ و لینگلی و ئارسەر و بۆسکێتس و ڕاکیتیچ و سوارێز و مێسی لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکە نابن و هەندێکیان هەر وەک یەدەگیش بەشداری ناکەن.
ئەوەی خوارەوە پێکهاتەی پێشبینی کراوی بارسێلۆنایە بۆ یاری ئینتەرمیلان کە سبەی شەو کاتژمێر 11 ی شەو ئەنجام دەدرێت.

گۆڵپارێز : نیتۆ
بەرگریکاران : واگای ، جۆنیۆر فێربۆ، ئۆم تیتی ، پیکێ
ناوەڕاست: ڤیدال ، دی یۆنگ ، ئالینا
هێرشبردن : کارلس پیریز، گریزمان ، ڕیکوی پۆیگ

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close