ڕیال مەدرید گرێبەستێکی تازە بۆ گواستنەوەی پۆگبا پێشکەش بە مان یۆنایتد دەکاتەوە

 

وا دیارە زێدان سوورە لەسەر ئەوەی ئەو کارەی لە وادەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان پێک نەهات لەوادەی گواستنەوەی زستانە پێکی بهێنێت و پۆگبا بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (دەیلی مێل) بڵاویکردوەتەوە کە ریال مەدرید بە نیازە لە گرێبەستە تازەکەی هەردوو یاریزان (گاریس بەیل و جێمس ڕۆدریگێز)بە یانەی مانچێستەر یۆنایتد بدات بە بەرانبەردا پۆگبا وەربگرێت، بەگوێرەی هەواڵەکە ڕیال مەدرید لەسەر داوای زێدانی ڕاهێنەر سوورە لەسەر ئەوەی پۆگبا بە زووترین بۆ بێرنابیۆ بهێنێت، لێرەدا کێشەکە ئەوەیە یانەی شاهانە نایەوێت پارە بۆ ئەو مەبەستە بەکاربهێنێت تا لە سزاکانی یوفا دووربکەوێتەوە لەبەر ئەوەی ئەم هاوینە زیاتر لە 350ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی یاریزانان سەرف کردوە.

ئاشکرایە کە لەم وەرزەدا ڕیال مەدرید بە ئاستێکی باش دەرکەوتوە و لەگەڵ بارسێلۆنا پێشەنگی لیگای ئیسپانیای گرتوە و لە چامپیۆنزلیگیش گەیشتنی بۆ قۆناخی داهاتوو زامن کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close