ڤیدیۆ: خواکینی تەمەن 38ساڵ بە 20خولەک هاتریکی تۆمار کرد

لە گەری ١٦لالیگای ئیسپانی و لە نێو یاریگای بینیتۆ ڤیامارینی تایبەت بە ریال بیتیس، ئەو یانەی میوانداری ئاتڵێک بلباوی کرد و توانی بە ٣گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوێت و لەو یارییە، خواکینی تەمەن ٣٨ساڵ هاتریکی تۆمار کرد.

خواکین کە بەنیازە لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە یارییکردن بهێنێت، لە بەرامبەر بلباو بە سەرەکی یاریی کرد و توانی لە ماوەی ٢٠خولەک، هاتریک تۆمار بکات و ریکۆردی دیستیڤانۆی شکاند، کاتێک ئەو یاریزانە بە ٣٧ساڵ و ٢٥٥رۆژ، ریکۆردی هاتریکی بەتەمەن ترین یاریزانی بە ناوی خۆی کردبوو، بەڵام ئەمڕۆ خواکینی ئیسپانی لە تەمەنی ٣٨ساڵ و ١٤٠رۆژی، ریکۆردەکەی بە ناوی خۆی نوسیەوە.

ڤیدیۆی گۆڵەکان:

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close