بۆچێتینیۆ یانەی داهاتووی خۆی ئاشکرا دەکات

 

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، ماوریسیۆ بۆچێتینیۆ، ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام باسی داهاتووی خۆی کرد و ڕایگەیاند کە بەم زووانە کۆتایی بە پشووەکەی دەهێنێت و بۆ لەندن دەگەڕێتەوە!

بۆچێتینیۆ لە چاوپێکەوتنێکی تۆڕی هەواڵی TyC Sports گوتی “ئێستا ساتێکی ئارام دوور لە تۆپی پێ بەسەر دەبەم، بۆ ئەوەی خۆم کۆبکەمەوە و هێزو توانام بۆ بگەڕێتەوە، ئینجا بیر لە پڕۆژەی داهاتووم دەکەمەوە، لە نێو قسەکانی ڕاهێنەرە ئارجەنتینییەکەدا پەیامنێرەکە لێی دەپرسێت ئەو یانەیەی گفتوگۆت لەگەڵ کردوە و پۆستی ڕاهێنەرایەتی وەردەگریت یانەی ئاڕسناڵە؟ ئەو کاتە بۆچێتینیۆ تەنها بە زەردەخەنەیەک وەڵامی پەیمانێرەکەی دەداتەوە و پێی ناڵێت نەخێر ئەو یانەیە نییە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئارسناڵ وێتسگەی داهاتووی بۆچێتینیۆ بێت.

جێی ئاماژەیە بۆچێتینیۆ بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی لە یانەی تۆتنهام دوور خرایەوە و مۆرینیۆ شوێنەکەی گرتەوە، ئێستاش چاوەڕێ دەکرێ بەم زووانە بۆچێتینیۆ شوێنکەی ئیمیرێی ڕاهێنەری لادراوی ئارسنال بگرێتەوە !

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close