ڕۆناڵدۆ لە کۆتاییدا ناخی دڵی ئاشکرا کرد و ڕاستیە تاڵەکەی درکاند

 

دوای دوو وەرز لە پەیوەندی کردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی و جێهێشتنی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بۆ یەکەمین جار ئەستێرە پورتوگالییەکە دانی بەوە دانا کە هەڵەیەکی زۆر گەورەی کردوە کاتێک درێسی ڕیال مەدریدی جێهێشتوە !

تۆڕی هەواڵی abc نیوزی ئەمەریکی لە تازەترین ڕاپۆرتی بڵاویکردوەتەوە کە ڕۆناڵدۆ لە لای چەند یاریزانێکی هاوڕێی نزیکی خۆی گوتوویەتی کە زۆر پەشیمانە و هەڵەیەکی گەورەی کردوە کاتێک بەهۆی زیاد نەکردنی مووچەکەی لە لایەن پێرێز یانەی ڕیال مەدریدی جێهێشت و ڕووی لە یانەی یۆڤێنتۆس کرد، بەگوێرەی راپۆرتەکە ڕۆناڵدۆ ئەوەشی گوتوە کە ئەگەر ئەو لە ریال مەدرید نەڕۆیشتبا ئەوا بالۆن دۆری پارساڵی مۆدڕیچ و هی ئەمساڵیش کە مێسی بردی جارێکی دیکە بۆ ئەو دەبوو، بەڵام دوور کەوتنەوەی لە ریال مەدرید بووە هۆکاری ئەوەی خەڵاتەکە لە هەردوو ساڵدا وەرنەگرێت !

ئاشکرایە کە رۆناڵدۆ کە تەمەنی 35 ساڵە لەم وەرزە ئاستێکی نا جێگیری لە یۆڤێنتۆس پێشکەش کردوە و چەند جارێکیش ڕووبەڕووی ڕەخنە و توانج بووەتەوە !

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close