هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید، پێش کلاسیکۆ ئەوەی لێی دەترسان روویدا

ئێدین هازارد بۆ کلاسیکۆ ئامادە نابێت

پێش یاریی کلاسیکۆ ئەوەی هاندەرانی ریال مەدرید لێی دەترسان روویدا، بە رێژەیەکی زۆر ئیدین هازارد ناتوانێت بەشداریی یاریی کلاسیکۆ بکات.

رادیۆ کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گەرچی هەشت رۆژ بەسەر پێکانەکەی ئیدین هازارددا تێپەڕیوە، بەڵام ئەو یاریزانە بەلجیکییە هێشتا دارشەقەی فڕێنەداوە و ناتوانێت بە ئاسانی بڕوات و هێشتا هەست بە ئازار دەکات، لەکاتێکدا پێشتر وا چاوەڕوان دەکرا زووتر پرۆسەی چاکبوونەوەکەی بڕوات.

میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، هازارد بە مسۆگەری ناتوانێت هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ئیسپانیۆل و کلەب بروج یاریی بکات، بە رێژەیەکی زۆریش ئەستەمە بتوانێت بۆ یاریی بەرامبەر ڤاڵێنسیا و بارسێلۆنا ئامادە بێت، لەکاتێکدا پێشتر گومان دەکروا بتوانێت بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە بێت کە رۆژی 18ی ئەم مانگە لە یاریگای کامپ نوو بەڕێوە دەچێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close