ئاتڵێتیکۆ مەدرید بەهۆی لیۆنێل مێسی سزا دەدرێت

لە دواین یاریی نێوان بارسێلۆنا و ئاتڵێتیکۆ مەدرید، کە لە نێو یاریگای واندا میتۆرۆ پۆلیتانۆ ئەنجامدرا، بارسێلۆنا توانی بە تاکە گۆڵێکی لیۆنێل مێسی خاوەنی شەش تۆپی ئاڵتۆنی، سەرکەوتن بەدەست بێنێت، بەهۆی رووداوێکی ئەو یارییەش، یانە مەدریدیەکە سزا دەدرێت.

رۆژنامەی کادینا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لێژنەی سزادا لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدرید بە بری 602 € سزا دەدات، دوای ئەوەی هاندەرانی ئاتڵێتیکۆ مەدرید لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا، چەتریان بۆ مێسی هاوێشتووە و وشەی نەشیاویان بە ئەنتوان گریزمان گوتووە.

بارسێلۆنا ئێستا لە پلەی یەکەمی لالیگای ئیسپانی دێت بە 31خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پێشەوەی ریال مەدریدی رکابەریەتی، ئاتڵێتیکۆش لە پلەی شەشەم دێت بە 25خاڵ.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close