مێسی باسی هەستی ئێستای کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات دوای ئەوەی شەشەم باڵۆن دۆری بەدەستهێنا

مێسی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ باڵۆن دۆری2017ی بە شایستەیی بەدەستهێنا

مێسی لە دیمانەیەکی لەگەڵ گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ باسی هەڵوێست و دۆخی ئێستای کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات دوای ئەوەی لیۆ بۆ جاری شەشەم خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا.

گرنگترین قسەکانی لیۆنێل مێسی لەو دیمانەیەی ئەمڕۆ سێشەممە بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر لە گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ بڵاوبووەتەوە:

مێسی: نازانم کامە یاریزان باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە، ئەمە تۆزێک سەختە، چونکە لە هەر سەردەمێک کۆمەڵێک یاریزانی باش هەبووینە.

مێسی: نازناوی چامپیۆنزلیگ و خەڵاتی باڵۆن دۆر هەمان بەهایان هەیە، چونکە کاتێک نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست دەهێنیت هەلی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆرت زیاد دەبێت.

مێسی: لەبارەی دۆخ و هەستی ئێستای کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەوکاتەی من شەشەم باڵۆن دۆرم بەدەستهێناوە، پێموایە ئێمەی یاریزانان هەمیشە حەز دەکەین ببەینەوە و سەربکەوین و نازناو و خەڵاتەکان بەدەست بهێنین، کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا شایستە بوو، چونکە نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنابوو، بۆیە هەستم بە دڵتەنگی نەکرد.

مێسی: کاتێک کریستیانۆ رۆناڵدۆ باڵۆن دۆری 2017ی بەدەستهێنا هەستم بە زوڵم نەکرد، چونکە هەر کەسێک ئازادە دەنگ بە کێ دەدات و پیویستە رێز لە دەنگەکان بگرین.

مێسی: تەنیا یەک جار بیرم لە رۆیشتن لە بارسێلۆنا کردووەتەوە، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە هۆکارێکی تایبەت بەخۆم بوو، ئەگینا هەمیشە ئۆفەری زۆرم لە یانە گەورەکان بۆ هاتووە، بەڵام من تەنیا بیر لە مانەوە لە بارسێلۆنا دەکەمەوە

میسی: بیر لە بەدەستهێنانی حەوتەمین خەڵاتی باڵۆن دۆر ناکەمەوە، تەنیا بیر لە بەیانی دەکەمەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close