مباپێ پاریس سان جێرمان و ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکەی شۆک دەکات

 

جارێکی دیکە (کیلیان مباپێ) ئەستێرەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانە فەرنسییەکە، کارگێڕی یانەکەی و ناسڕ خلێفی سەرۆکی شۆک کرد.

ماڵپەڕی (تیلی فۆت)ی فەرنسی ئاشکرای کردوە کە جارێکی دیکە مباپێ داواکارییەکی یانەی پاریسی بۆ واژۆ کردنی گرێبەستێکی تازە بە مووچەیەکی خەیاڵی و تایبەتمەندی زیاتر ڕەت کردەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە خلێفی سەرۆکی یانەکە دەیەوێت مباپێ لە ڕیال مەدرید بپارێزێت و بە گرێبەستێکی گەورە یاریزانەکە بە پاریس سان جێرمان ببەستێتەوە، بەڵام یاریزانەکە تا ئێستا ڕازی نییە تەنانەت گفتوگۆش لەسەر تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات، کە لە ساڵی 2022 کۆتایی پێ دێت.

لە هەواڵەکەدا هاتوە کە پاریس ئامادەیە مووچەکەی مباپێ لە 17,5 میلۆن یۆرۆ بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکەنەوە و هاوتای مووچەی نێیمار جۆنیۆری لێ بکەن، بۆ ئەوەی لە فلۆرۆنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ڕیال مەدریدی بپارێزن، کە بەڵێنی داوە یاریزانەکە بۆ بێرنابیۆ بهێنێت و لە نێو بەرنامە سەرەکییەکەی ریال مەدریدی داناوە بۆ هاوینی داهاتوو، تا ڕیزەکانی یانەکەی تۆکمەتر بکات.

لە کۆتایی هەواڵەکەشدا هاتوە کە داهاتووی مباپێ لەکۆتایی ئەم وەرزە دیاری دەکرێت، ئەو کات بڕیاری خۆی دەدات کە لەگەڵ پاریس بەردەوام دەبێت یان بەرەو لیگای ئیسپانیا یان خولێکی دیکە دەڕوات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close