بە وێنە..هاندەرانی ئاتلەتیکۆ مەدرید وەڵامێکی خراپی گۆڵەکەی مێسییان دایەوە

دوێنێ شەو لە یاری لووتکەی ئەم گەڕەی لیگای یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید میوانداری یانەی بارسێلۆنای کرد، لەو یارییەش مێسی دوای ئەوەی یانەکە لەسەر لێواری یەکسانبوون یان دۆڕاندن بوو، توانی یانەکەی بەگۆڵێکی کوشندە ڕزگار بکات.

بەگوێرەی سکای گۆڵە کوشندەکەی مێسی هاندەرانی ئاتلەتیکۆ مەدریدی زۆر تووڕە کرد بۆیە هەردوای ئەم گۆڵە هاندەرێکی ئاتلەتیکۆ مەدرید چەترێکی ڕەش بۆ مێسی هەڵ دەدات و زۆری نەمابوو کە چەترەکە بەر مێسی بکەوێت، لاهۆزی ناوبژیوان ئەو جوڵەیە دەبینێت و چەترەکە لادەدات و لە ڕاپۆرتی خۆی دەنووسێت کە شتی زۆر فڕێ درایە نێو یاریگا کە خراپترینیان چەترێکی ڕەش بوو کە دوای گۆڵەکەی مێسی لە خولەکی 87 بۆ لێدانی مێسی فڕێ درایە نێو یاریگا !

ئاشکرایە کە یارییەکەی بارسێلۆنا لە دەروەی یاریگای خۆی بەرانبەر بارسا بە تاکە گۆڵی مێسی بۆ بەرژەوەندی یانە کەتەلۆتیە کۆتایی پێهات و یانەکە جارێکی دیکە بۆ پێشەنگی ڕیزبەندی لیگا گەڕایەوە.

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close