ڤالڤێردی: شتیگن ئێمه‌ی له‌ دوو گۆڵی مسۆگه‌ر ده‌ربازكرد و مێسیش یارییه‌كه‌ی بۆ یه‌كلاكردینه‌وه‌

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی دوای بردنه‌وه‌كه‌یان دژی ئاتلێتیكۆ مه‌درید رایگه‌یاند، تێر شتیگن و مێسی یارییه‌كه‌یان بۆ یه‌كلاكردینه‌وه‌ و سێ خاڵی زۆر گرنگیان بۆ به‌ده‌ستهێناین.

ڤالڤێردی دوای بردنه‌وه‌كه‌یان دژی ئاتلێتیكۆ مه‌درید كه‌ به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ستهێنا، گوتی ‘تێرشتیگن له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌م ئێمه‌ی له‌ دوو گۆڵی مسۆگه‌ر ده‌ربازكرد، ئه‌وان زۆر له‌ گۆڵكردن نزیكبوون، به‌ڵام تێرشتیگن هه‌ردوو جار گۆڵه‌كه‌ی پاراست، ئێمه‌ ده‌مانزانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید تووشی كێشه‌مان ده‌كات، ئه‌وان دوو هه‌لی گۆڵكردنیان بۆ ره‌خسا، به‌ڵام تێرشتیگن به‌رپه‌رچی دانه‌وه‌’.

هه‌روه‌ها ڤالڤێردی گوتیشی ‘له‌م یارییه‌ گرنگانه‌ به‌رده‌وام پێویستت به‌ یاریزانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌، مێسیش یاریزانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ و توانی یارییه‌كه‌ بۆ ئێمه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌، ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگ بوو، چونكه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ پێشه‌نگی لالیگا’.

له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆریش له‌لایه‌ن مێسییه‌وه‌ گوتی ‘باڵۆن دۆر بۆ مێسی؟ با چاوه‌ڕێبكه‌ین تاكو سبه‌ی بزانین چی روده‌دات’.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close