بە وێنە.. زانیارییەکی گرنگ لەسەر ڕیزبەندی کۆتایی بالۆن دۆر ئاشکرا کرا

ڕیزبەندی رۆناڵدۆ شۆکت دەکات

 

لە تازەترین هەواڵ سەبارەت بە براوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ ڕۆژنامەیەکی بەریتانی نهێنیەکی تازەی بە وێنەوە لەسەر ڕیزبەندی بالۆن دۆری ئەمساڵ بڵاوکردوەتەوە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی مێسی پێشەنگی گرتوە و 446 خاڵی هەیە، دوای ئەویش ڤان دایک بەرگریکاری لیڤەرپوول بەکۆکردنەوەی 382 خاڵ دووەمی ڕیزبەندییەکەیە، بەڵام لە پلەی سێیەم کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نییە بەڵکو محەمەد سەلاح بە کۆکردنەوەی 179 خاڵ لەپلەی سێیەمە و ڕۆناڵدۆ بە 133 خاڵ چوارەمی ڕیزبەندییەکەیە و سادیۆ مانی بە 97 خاڵ پێنجەمی ڕیزبەندییەکەی گرتوە.

جێی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو چەندین سەرچاوەی هەواڵ ئاشکرایان کردوە کە مێسی براوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ دەبێت و بەگوێرەی هەواڵەکانیش هەموو شتێک لەو بارەیەوە لە لایەن بەرپرسانی گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ بە یاریزانە ئارجەنتینییەکە گوتراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close