ڕۆژنامەیەکی بەریتانی نهێنییەکی گرنگ لەسەر مۆرینیۆ و پێرێز ئاشکرا دەکات

 

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی نهێنی گرنگی لەسەر پەیوەندی کردنی یانەی ڕیال مەدریدی بە (خۆزێ مۆرینیۆ)ی ڕاهێنەری ئێستای تۆتنهام خستوەتە ڕوو، کە دەری دەخات بەڕاستی یانەی ڕیال مەدرید پێش تۆتنهام داوای مۆینیۆی کردوە.

ڕۆژنامەی (زا سەن) بڵاویکردوەتەوە کە  (پێرێز)ی سەرۆکی ریال مەدرید دوای دەستپێکێکی خراپی زێدان کەوتە نیگەرانی بۆیە ئەو کاتە داوای لە مۆرینیۆ کرد، کە گرێبەست لەگەڵ هیچ یانەیەک واژۆ نەکات و چاوەڕێی ڕیال مەدرید بکات بۆ وەرزی داهاتوو دوای لادانی زێدان، لەبەرانبەردا مۆرینیۆ 12 ملیۆن پاون لە ریال مەدرید وەربگرێت بێ ئەوەی هیچ مەشقیش بە یانەکە بکات، تەنها ئەوەیە بۆ ئەم وەرزەش بێ کار دابنیشێت تا کاتی لادانی زێدان دێت.

لەدرێژەی هەواڵەکە هاتوە کە هەموو شت باش دەڕۆیشت تا ساتی کۆبوونەوەی مۆرینیۆ لەگەڵ نوێنەرانی یانەی تۆتنهام لە 21 ی ئۆکتۆبەر ئەوکات هەموو شتێک گۆڕا، مۆرینیۆ لەوە دڵنیابوو کە ئەو دەبێتە شوێنگرەوەی (بۆچێتینیۆ) بۆیە ئەو کات ئامادە بوو هەر گرێبەستێکی ریال مەدرید و هەر یانەیەکی دیکە ڕەت بکاتەوە، تا جارێکی دیکە بۆ پرێمەر لیگ بگەڕێتەوە.

لەکۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە جگە لە ریال مەدرید یانەکانی بڕۆسیا دۆڕتمۆند و لیۆن و میلان و یانەی گوانجۆی چینیش لە هەوڵ دابوون بۆ ئەوەی سپێشەڵ وەن ڕازی بکەن، یانە چینییەکە تەنانەت ئامادەبوو بری 40 ملیۆن پاوەن وەک مووچەی ساڵانە بە مۆرینیۆ بدات!

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close