قسەکانی مێسی بۆ هاوڕێیانی لەنێوان هەردوو گێمی یاری ڕیمۆنتادای لیڤەرپوول ئاشکراکرا

 

دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ لەسەر ڕیمۆنتدای لیڤەرپوول بەسەر یانەی بارسێلۆنا کاتێک یانە سوور پۆشەکە توانی لەسەر یاریگای خۆی 4-0 لە بارسا بباتەوە و قەرەبووی دۆڕاندنی یاری یەکەم بکاتەوە، ڕۆژنامەی as ی ئیسپانی بۆ یەکەمین جار باسی قسەکانی مێسی کردوە کە لە نێوان هەردوو گێمی بۆ یاریزانانی بارسای کردوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی as بە پشت بەستن بە فیلمێکی تۆمار کراو بەو یارییە کە لە بارسێلۆنا دروست کراوە، باسی قسەکانی مێسی دەکات لە نێوان هەردوو گێمدا کاتێک لیڤەرپوول بە ئەنجامی 1-0 بە ئەنجام لە دواوەیە، بە پێی رۆژنامەکە مێسی دوای گێمی یەکەم نیگەرانەو یاریزانان لە ڕیمۆنتادا ئاگادار دەکاتەوە و باسی ڕیمۆنتدای ڕۆمایان بۆ دەکاتەوە و کاتێک ئەنجامی 4-1 لە (کامپ نو) سەرکەوتن و لە ڕۆما 3-0 دۆڕان و مالئاواییان کرد، مێسی لەم بارەیەوە دەڵێت ئەوەی لە رۆما ڕوویدا هەڵەی ئێمەی یاریزانان بوو هەڵەی کەسی دیکە نەبوو !

دواتر یاریزانان هان دەدات و دەڵێت ” نابێت جارێکی دیکە ئەو هەلە لە کیس خۆمان بدەین، پێویستە خۆمان بسەلمێنین و زۆر بە هێزەوە لێرە دەربچین و نابێت پاشەکشە بکەین، دەبێت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەرکەوین” بەڵام لە گێمی دووەمدا قسەکانی مێسی وا دەرکەوت کە کاریگەری پێچەوانەی هەبوو و فشاری سەر یاریزانانی زیاتر کرد بۆ بارسێلۆنا داڕما و یارییەکەی بە ئەنجامی 4-0 دۆڕاند.

پەیوەندی کردن بە نێیمار..
دوای ئەو شکستە مێسی لە حاڵەتێکی بێ ئومێدی دا بە ڕێگەی واتسئاپ پەیوەندی بە نێیمار دەکاتەوە و سەبارەت بە یارییەکە قسە دەکەن و مێسی بە نێیمار دەلێت من دڵنیام تەنها گەر تۆمان لەگەڵ بێت دەتوانین چامپیۆنزلیگ ببەینەوە، وەرە بگەڕێوە من دوای دووساڵی دیکە دەڕۆم تۆ دەبێت سەرکردایەتی تیپەکە بکەیت !

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close