سوارێز 3 هێرشبەر وەک شوێنگرەوەی خۆی لە بارسێلۆنا دیاری دەکات

 

جارێکی دیکە (لویس سوارێز) ڕایگەیاند کە لە هەوڵەکانی یانەکەی تێدەگات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی ژمارە 9 واژۆ بکات تا وەک شوێنگرەوەی ئەو لە یانەکە دەستبەکار بێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (as) سوارێز دەڵێت 3 یاریزان هەن دەتوانن شوێنی من لە بارسێلۆنا بە باشی پڕ بکەنەوە ئەوانیش (تامی ئەبراهام) لە یانەی چێلسی (لاوتارۆ مارتینێز) هێرشبەری ئینتەر میلان، لەگەڵ ماکسی گۆمێز هێرشبەری یانەی (ڤالەنسیا)، هەروەها سوارێز لە درێژەی قسەکانی گوتیشی ئەو سێ هێرشبەرە تەمەنیان گونجاوە و هەر کامیان پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکەن دەکرێت بۆ ماوەیەکی باش سوودیان لێ وەربگرین.

لەکۆتایی قسەکانی لویس سوارێز ستایشی (لاوتارۆ مارتینێز)ی هێرشبەری ئارجەنیتنی یانەی ئینتەر میلانی کرد و گوتی ئەو ئێستا هەموو خاسییەتەکانی هێرشبەری ژمارە 9ی نموونەیی تێدا هەیە و گۆڵکارێکی نایابیشە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە ئەو ئێستا لە ئینتەر میلان یاری دەکات!

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close