فه‌رمی: بارسێلۆنا ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی عوسمان دیمبلی دیاریكرد

كه‌مێك پێش ئێستا ماڵپه‌ری فه‌رمی بارسێلۆنا ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانی یانه‌كه‌ی عوسمان دیمبلی دیاریی كرد، ماوه‌ی دوو مانگ و نیو له‌ توانای ئه‌و یاریزانه‌ بێ به‌ش ده‌بێت

بارسێلۆنا له‌ به‌یانامه‌كه‌ی نوسیویه‌تی به‌ هۆی پێكان له‌ ماسولكه‌كانی قاچی ڕاستی،عوسمان دیمبلی بۆ ماوه‌ی 10 هه‌فته‌ له‌ یاریگاكانی دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌مه‌ش ئه‌مساڵ بۆ دیمبلی كۆتایی هات له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا

له‌ یاریی گه‌ڕی پێنجه‌می چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا میوانداری دۆرتمۆندی كرد توانی به‌ سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌، عوسمان دیمبلی به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ نه‌یتوانی یارییه‌كه‌ ته‌واو بكات ، تا ئێستا دیمبلی 255 ڕۆژ به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ دوور كه‌وتۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ پێكانه‌ تازه‌كه‌شی ماوه‌ی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ 355 رۆ به‌رز ده‌بێته‌وه‌

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close