هۆکاری پەیوەندینەکردنی کیلیان مباپێ بە ریال مەدرید ئاشکرا بوو

مانەوەی گاریس بەیل هۆکاری سەرەکی پەیوەندی نەکردنی مباپێ بووە بە ریال مەدرید

لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوو و تاوەکو ئێستاش، یەکەک لەو یانانەی کە گرینگیەکی زۆر بە کیلیان مباپێی هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی داوە، ریال مەدریدی ئیسپانیە و ئەمڕۆ، رۆژنامەیەکی ئەو وڵاتە هۆکاری پەیوەندی نەکردنی مباپێی بە ریال مەدرید ئاشکرا کرد.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی نزیک لە یانە مەدریدیەکە بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو ریال مەدرید بە رشدی هەوڵی گواستنەوەی کیلیان مباپێی داوە، لە ساڵی 2017، مباپێ نزیکبوو لەوەی روو لە مەدرید بکات، بەڵام مانەوەی گاریس بەیل لە مێرێنگی، هەموو شتێکی تێکدا و هۆکاربوو لەوەی یاریزانە فڕەنسیەکە پەیوەندی بە شاهانە نەکات.

مباپێ هەرچەندە تەمەنێکی بچوکی هەیە، بەڵام بە ئاستە بەرزەکەی سەرنجی ئیدارەی یانە مەدریدیەکەی بەلای خۆیدا راکێشاوە، زینەدیدن زێدانی راهێنەر ئەو یانەیەش، چەندین جار سەرسامی خۆی بە مباپێی هاونیشتیمانی ئاشکرا کردووە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close