بەشداری کردنی هازارد لە یاری کلاسیکۆ یەکلایی کرایەوە

 

دوای ئەوەی (ئیدین هازارد) لە یارییە ئارگرینییەکەی دوێنێ شەوی ریال مەدرید بەرانبەر پاریس سان جێرمان تووشی پێکان هات، چەندین قسەی جیاواز لەسەر دوور کەوتنەوەی یاریزانەکە کراوە.

ئێزگەی (کادینا سێر) سەبارەت بە پێکانەکەی هازارد هاندەرانی ڕیال مەدریدی دڵنیا کردوەتەوە لەوەی کە پێکانەکەی هازارد کە هەڵاوسانی گوێزنگی پێیەتی یاریزانەکە لە کلاسیکۆی ڕۆژی 18 مانگی داهاتوو دوور ناخاتەوە و یاریزانەکە پێش ئەو یارییە لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە، بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ پشکنینی وردتر بۆ هازارد ئەنجام بدرێت و وادەی دوورکەوتنەوەی ڕابگەیەنرێت، هەر دوێنێش زێدانی ڕاهێنەر گوتی کە پێکانەکەی ئەستێرە بلجیکییەکە پێ ناچێت سووک بێت و ئەو ئازاری زۆری هەیە.

جێی ئاماژە پێکردنە کە هازارد دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی سەرسوڕهێنەر بەرانبەر پاریس سان جێرمان لە خولەکی 68 بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت .

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close