مێسی رێگای بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگی بە نێیمار گوتووە

مێسی بۆ نێیمار: "دوای دوو ساڵی تر من دەڕۆم و تۆ دەبیە شوێنگرەوەی من لە بارسا"

لیۆنێل مێسی کاپیتانی بارسێلۆنا، پەیوەندی بە نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای هێرشبەری پاریس سانجێرمان کردووە و لە کاتی قسەکانی، بە نێیماری گوتووە چامپیۆنزلیگ تەنها بە یەک شێوە بەدەست دێت.

رۆژنامەی فڕانس فووتبولی فڕەنسی ئەمڕۆ هەوڵێکی نوێی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، دوای شکستی بارسێلۆنا بەرامبەر لیڤەرپوول لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، مێسی چەند رۆژێک دوای ئەوە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نێیمار کردووە و پێی گوتووە: “چامپیۆنزلیگ تەنها بە یەک شێوە بەدەست دێت، من دەمەوێت تۆ بگەڕێیەوە بارسێلۆنا، لە دوای دوو ساڵی تر من دەڕۆم و تۆ بە تەنها دەمێنیتەوە، هەوەها دەبیە شوێنگرەوەی من لە بارسا”

ئەم قسانەی مێسی لە کاتێک دایە و سەلمێنەری ئەوە، بارسێلۆنا کە هاوینی رابردوو بە رشدی لە دوای گەڕانەوەی نێیمار بوو بۆ بارسا، یەکەک لە پاڵنەرە سەرەکیەکانیش لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی ئەو یانەیە، کە داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردبوو، بەهەر شێوەیەک بێت نێیمار بگەڕێننەوە کامپ نوو، بەڵام دواجار پاریس و بارسا رێکنەکەوتن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close