بە بەڵگە: براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2019 ئاشکرابوو

بە بەڵگە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ ئاشکرابوو، لیۆنێل
مێسی خەڵاتەکە بەدەست دەهێنێت.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لیۆنێل مێسی بە کەسە نزیکەکانی گوتووە ئەو خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵی بردووەتەوە و دوێنێ دووشەممەش ستافێکی تایبەتی گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵ لە شاری بارسێلۆنا بوون، بۆ ئەوەی وێنەی مێسی بگرن.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، دوێنێ ئەو یاریزانەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست دەهێنێت هەواڵەکەی زانیوە و ئاهەنگیشی گێڕاوە، بەمەش زۆرترین ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن لیۆ بۆ جاری شەشەم خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت.

رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە اریس براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ رادەگەیەنرێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close