ڤیدیۆ: به‌ ئێواره‌ خوانێك كێشه‌ی نێوان مێسی و گریزمان كۆتایی دێت

دوای په‌یوه‌ندی كردنی گریزمان به‌ ریزه‌كانی بارسێلۆنا، ئه‌م گرێبه‌سته‌ زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌ نێو هانده‌ران و رۆژنامه‌كانی بارسێلۆنا هه‌ر رۆژنامه‌ و رۆژنامه‌نوسێك به‌ جۆرێك باسیان له‌و گرێبه‌سته‌ كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌روان نه‌ده‌كرا بوو ئه‌وه‌ بوو كه‌ نێوانی گریزمان و مێسی بوو كه‌ له‌ چه‌ند دیمه‌نێك ده‌ركه‌وت كێشه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوانیان، به‌ڵام له‌ دواین چاوپێكه‌وتنی گریزمان و ڤیدیۆی پێش یاریی نێوان لیگانێس و بارسێلۆنا دڵنیا ده‌ده‌ن له‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌ك نیه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو یاریزانه‌

ماڵپه‌ری گۆڵ به‌ پشت به‌ستن به‌ دواین چاوپێكه‌وتنی گریزمان له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری یوێفا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو یاریزانه‌ كۆتایی هاتووه‌، یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ له‌ ئێستادا نێوانی له‌گه‌ڵ مێسی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت

گریزمان بۆ ماڵپه‌ری یوێفا باسی له‌وه‌ كردووه‌، من هه‌ست به‌ شه‌رم ده‌كه‌م زۆر باش نیم له‌ قسه‌ كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم، له‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ نیم كه‌وا سه‌ره‌تا ده‌ست به‌ قسه‌ كردن بكه‌م، به‌ڵام لیۆ و سوارێز و من له‌و بارودۆخه‌ ده‌گه‌ین، وه‌ به‌دلنیایه‌وه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ نانی ئێواره‌مان خواردووه‌، په‌یوه‌ندی نێوانمان به‌ره‌وه‌ باشتر ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات، ئاشكرایه‌ ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌س به‌ ئاسووده‌ی بكه‌ین له‌ نێو یاریگا

هه‌ر ده‌رباره‌ی مێسی گریزمان به‌ره‌دوام ده‌بێت و ده‌ڵێت، مێسی له‌و جۆره‌ یاریزانانه‌یه‌ كه‌وا 40 ساڵ جارێك یاریزانێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و نابینین، باوه‌ڕ به‌ تواناكانی ناكه‌ی، به‌ڕاستی چێژ به‌خشه‌ كاتێك له‌ نزیكه‌وه‌ ده‌یبنینی یاریی ده‌كات،

هه‌روه‌ها تیڤی گۆڵی ئیسپانی ڤیدیۆیه‌كی نێوان گریزمان و مێسی بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ پێش یارییه‌كه‌ی نێوان لیگانێس و بارسێلۆنا تۆمار كراوه‌، باوه‌ش و قسه‌ و سوعبه‌ت له‌ نێوان ئه‌و دوو یاریزانه‌ به‌ ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێت و بێ ده‌چێت له‌ ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌كیان نامبێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close