لیستی ناوی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یاریی پاریس سانجێرمان ئاشکرا دەکرێت

بەیانی سێ شەممە، یارییەکانی گەری پێنجەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکەنوە و لە یاریی لوتکەی، ریال مەدرید لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی دەکات.

کەمێش پێش ئێستا، ریال مەدرید لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر لیستی ناوی یاریزانەکانی بۆ یاریی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئاشکرا کرد و هەیەک لە ئیدین هازارد، کەریم بنزیما و گاریس بەیل، لۆکا یۆڤیچ و رۆدریگۆ کۆس سەرکردایەتی هێلی پێشەوەی مێرێنگی دەکەن.

لە یاریی چونی نێوان ریال مەدرید و پاریس سانجرمان، یانە فڕەنسیەکە لەبەردەم هاندەرانی بە سێ گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتنی تۆمار کرد، بۆیە لە یاریی بەیانی ئامانجی زێدان و یاریزانەکانی تۆڵەکردنەوەی شکستی یاریی رابردووە و دەیانەوێت خاڵەکانیان زیاتر بکەن، کە ئێستا لە پلەی دووەمن بە ٧خاڵ و پاریس بە ١٢خاڵ، پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close