ڤالڤێردی به‌رگریكاری نیه‌ بۆ یاریی به‌رانبه‌ر بۆروسیا دۆرتمۆند

له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی گروپه‌كانی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ له‌ به‌رگری ڕووبه‌رووی بۆروسیا دۆرتمۆند ده‌بێته‌وه‌، ڤالڤێردی ناچاره‌ پشت به‌ یاریزانێكی تیپی دووه‌می یانه‌كه‌ی ببه‌ستێت

رۆژنامه‌ی مۆندۆدیپه‌رتیڤۆ له‌سه‌ر كێشه‌ی به‌رگری یانه‌كه‌ نوسیویه‌تی، له‌ یاریی دۆرتمۆند ده‌بێیت ڤالڤێردی به‌ شێوازێكی نوێ له‌ هێلی به‌رگری یاریی ئه‌نجام بدات، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی پیكێ سێ كارتی هه‌یه‌ ناتوانێت به‌شداری بكات، سیمیدۆ و ئه‌لباش پێكانیان هه‌یه‌، لێنگلێتیش ڕه‌نگه‌ نه‌توانێت به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری بكات چونكه‌ تا ئێستا توانای یاریی كردنی نیه‌ به‌ شێوه‌ی %100

رۆژنامه‌نووسانی نزیك له‌ بارسێلۆنا پێشبینی ده‌كه‌ن، موسا واگیه‌ له‌ تیپی دووه‌می یانه‌كه‌ دووباره‌ له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات، له‌ دڵی به‌رگریش هه‌ردوو یاریزان ئۆمتیتی و جۆنیۆر یاریی بكه‌ن سێرجی رۆبێرتۆش له‌ باڵی چه‌پ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی لێنگلێت ئه‌وا رۆبێرتۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ڕاست و جۆنیۆر له‌ چه‌پ و ئۆمتیتی و لێنگلێت له‌ دڵی به‌رگری یاریی ده‌كه‌ن

بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌مه‌ له‌ یاریگایی كامپ نو بارسێلۆنا میوانداری یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمۆند بكات له‌ یارییه‌كانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناخی گروپه‌كانی چامپییۆنزلیگ، بارسێلۆنا به‌ 8 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا دۆرتمۆند به‌ 7 خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می گروپه‌كه‌ دێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close