دووباره‌ ساری كریستیانۆ رۆناڵدۆی بۆ یاریی داهاتووی یۆڤێنتۆس دوور خسته‌وه‌

له‌ كۆنگره‌ی یانه‌ی یۆڤێنتۆس پێش یاریی ئه‌ته‌لانتا، ساری راهێنه‌ر دووباره‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی رۆناڵدۆی راگه‌یاند به‌ هۆی پێكانه‌وه‌، چونكه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه‌ بۆ یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ ئاماده‌ بێت

ساری له‌ كۆنگره‌كه‌ گوتی : ” پێوست به‌وه‌ ناكات بارودۆخی رۆنالدۆ شی بكه‌مه‌وه‌، ئه‌و هه‌ست به‌ باشی ناكات، سێشه‌مه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم پێی گوتم كه‌ ئاماده‌ نیه‌ بۆ یارییه‌كان، بۆیه‌ ده‌مه‌وێت به‌ باشی بۆ چامپیۆنزلیگ ئاماده‌ بێت

ساری ده‌رباره‌ی یاریزانه‌كانی تر گوتی: “ماتویدی كێشه‌ی نیه‌ به‌ باشی مه‌شقه‌كانی ئه‌نجام داوه‌، ساندرۆش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نیه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا، به‌ڵام رابیۆت و كوادرادۆ به‌ باشی ئاماده‌ نین، پیانیچ كێشه‌ی نیه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ یاریی كردن

پێشتریش ساری له‌ دوو یاریی یانه‌كه‌ به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ گۆڕانكاری به‌ رۆناڵدۆی یاریزانی یانه‌كه‌ی كرد، له‌ دوو یاریی رابردووش رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ پۆرتوگال یاریی ئه‌نجامداوه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده‌ یۆرۆی داهاتوو، به‌ڵام چه‌ند جارێك باسی له‌وه‌ كرد كه‌ %100 ئاماده‌ نیه‌ بۆ یاریی كردن

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close