ڕۆناڵدۆ لە مەغریب ژن دەهێنێت

 

ڕۆژنامەیەکی ئیتالی ئاماژەی کردوە کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤێنتۆس لە ولاتی مەغریب بەسەرپەرشتی (بەدر هاری) هاوڕێی مەغریبی خۆی لەو ولاتە هاوسەرگریری فەرمی لەگەڵ جۆرجینا ڕۆدریگێز ئەنجامداوە.

ڕۆژنامەی نۆڤێلا 2000 ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە ڕۆناڵدۆ بەسەر پەرشتی بەدر هاری لە ئاهەنێکی زۆر تایبەتدا هاوسەرگیری فەرمی لەگەڵ جۆرجینیا ڕۆدریگێزی خۆشەویستی و دایکی منداڵەکان کردوە، بەگوێرەی هەواڵەکە مەڕاسیمەکە زۆر نهێنی بووە و لەکاتێکدا هاتوە کە رۆناڵدۆ پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو کە بەم زووانە هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینیا دەکات.

لەلایەکی دیکەوە هەر سەبارەت بەو هەواڵە ڕۆژنامەی (دەیلی میل) لەسەر زاری کەسە نزیکەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەنگۆی هاوسەرگریری کردنی فەرمی و بەنهێنی (کریستیانۆ) یان لەگەڵ جۆرجینا ڕۆدریگێز لە مەغریب ڕەتکردوەتەوە!

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆ بەشێکی زۆری سامانەکەی خۆی بە ناوی جۆرجینیا کردوە کە لە ئێستادا وەک دایک منداڵەکانی و ڕۆناڵدۆ و منداڵەکانی پێشووتری ڕۆناڵدۆش بەخێو دەکات و لە لای یاریزانە پورتوگالییەگەش هەمیشە ڕێزی زۆری لێ دەگیرێت لە هەموو بۆنە تایبەتییەکانی ئەویش ئامادە دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close