ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ لەبەر بارسێلۆنا گرێبەستەکەی تازە ناکاتەوە

 

بەهۆی پێویستی بارسێلۆنا بەهێرشبەرێکی ژمارە 9 بۆ شوێنگرتەنەوەی (سوارێز) چەندین هێرشبەری گەورە چاوەڕێی ئەو هەلە دەکەن بۆ ئەوەی بارسا گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکات، ماڵپەڕێکی فەرنسی ناوی هێرشبەرێکی نایابی پرێمەر لیگی ئاشکرا کردوە کە چاوەڕێی بارسێلۆنا دەکات.

ماڵپەڕی “le10sport”ی فەرەنسی ئاماژەی کردوە کە (ئۆبامیانگ)ی هێرشبەری یانەی ئاڕسناڵ تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆپچییەکان ڕەتکردوەتەوە لەبەر ئەوەی خەون بە ڕۆیشتن بۆ یانەی بارسێلۆنا دەبینێت و حەز بەوە دەکات ببێتە شوێنگرەوەی سوارێز لە یانە کەتەلۆنییەکە، بەگوێرەی هەواڵەکە ئاڕسناڵ داوای کردوە گفتوگۆ دەستپێبکرێت بۆ ئەوەی گرێبەستی ئۆبامیانگ تازە بکرێتەوە بەڵام یاریزانەکە داوای کردوە لەو ساتە ئەو کارە نەکرێت و ئەو سەیری بارودۆخ بکات لە لایەک بزانێت ئاڕسناڵ دەگاتە چامپیۆنزلیگ و لە لایەکی دیکەشەوە سەیری جموجۆڵی بارسێلۆنا بکات و بەهیوای ئەوەی بچێتە ئەوێ و شوێنی یاریزانە ئۆڕۆگواییەکە بگرێتەوە.

ئاشکرایە کە ئۆبامیانگ حەز لە لیگای ئیسپانیا دەکات و پێشتریش هەوڵی ئەوەی دابوو بچێتە ڕیال مەدریدی ئیسپانی و ئەویش یەکێک بوو لە بژاردەکانی مێرەنگی بوو بەڵام هیچ کارێکی لەو شێوەیە ئەنجام نەدرا بۆیە ئەو جارە بارسێلۆنا ئامانجی داهاتووی ئەو یاریزانە دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close