مووچه‌ی ناوبژیوانانی تۆپی پێ له‌ سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌وروپا

لای هه‌مووان مووچه‌ یاخوود بری گرێبه‌ستی یاریزانان و راهێنه‌ران ئاشكرایه‌ واته‌ له‌و كاته‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی واژوو ده‌كرێت یاخوود یانه‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ری خۆی زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ری بڵاو ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوون نیه‌ لای هه‌وادارانی وه‌رزشی موچە و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ كه‌ بۆ یارییه‌ك ناوبژیوانان وه‌ری ده‌گرن، له‌م راپۆرته‌ سه‌رجه‌م مووچه‌ و بڕی ئه‌و پارانه‌ی له‌ یارییه‌ك وه‌ری ده‌گرن بۆ هه‌وادارانی وه‌رزشی ئاشكرا ده‌كه‌ین

ناوبژیوانانی پرێمه‌رلیگ به‌سه‌ر چه‌ند به‌شێك دابه‌شكراون واته‌ به‌ پێی پیشه‌گه‌ریان مووچه‌ و بڕی پاره‌كه‌یان بۆ دیاریی كراوه‌

– ئه‌و ناوبژیوانانه‌ی كه‌ تازه‌ن و كاری ناوبژیوانی له‌ پله‌كانی شه‌ش و پێنج و پله‌كانی تر، ناوبژیوانه‌كان 25 دۆلار بۆ 51 دۆلار وه‌رده‌گرێت،

– ئه‌و ناوبژیوانان نزیكه‌ی پیشه‌گه‌رن و توانای به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی پله‌ سێ و دووه‌كانی خولی ئینگلیزی هه‌یه‌، ئه‌وا فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را 103 دۆلار وه‌رده‌گرێت، له‌گه‌ڵ پاره‌ی گه‌شت و خه‌رجیه‌كانی بۆ ئه‌و یارییه‌ی ده‌داته‌وه‌

– ناوبژیوانانی چامپیۆنشیپ واته‌ ته‌نیا یه‌ك پله‌ له‌ دوای نایاب، ئه‌وا مووچه‌ی تایبه‌تیان بۆ ده‌بڕێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ساڵه‌كه‌ به‌ڵام له‌ هیچ شوێنێك به‌ ته‌واوی پاره‌كه‌ نه‌ نوسراوه‌، له‌گه‌ڵ پێدانی پاداشت بۆ هه‌ر یارییه‌ك به‌ بڕی 775 دۆلار

-ناوبژیوانانی پرێمه‌رلیگ زۆرترین مووچه‌ و پاداشت له‌ خوله‌كه‌ وه‌رده‌گرن كه‌ مووچه‌ی 45883 بۆ 54285 دۆلار له‌گه‌ڵ پاداشت بۆ هه‌ر یارییه‌ك به‌ بڕی 1486 دۆلار، واته‌ به‌ ته‌واوی وه‌رزی ته‌نیا پرێمه‌رلیگ هه‌ر ناوبژیوانێك بڕی 90475 دۆلار وه‌رده‌گرێت

-له‌ خوله‌كانی تری ئه‌وروپا ناوبژیوانه‌كان هاوشێوه‌ی خولی نایابی ئینگلیزیی مووچه‌ی جێگیری ساڵانه‌ وه‌رناگرن به‌ڵكو بۆ هه‌ر یارییه‌ك پاداشت

ئیسپانیا بۆ هه‌ر یارییه‌ك 6721 دۆلار

ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌ر یارییه‌ك 4071 دۆلار

ئیتاڵیا بۆ هه‌ر یارییه‌ك 3877 دۆلار

فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌ر یارییه‌ك 3102 دۆلار

پۆرتوگال بۆ هه‌ر یارییه‌ك 1292 دۆلار

له‌ چامپیۆنزلیگ پاره‌ و مووچه‌ی ناوژیوانان بۆ یارییه‌كان به‌ پێی ئه‌زموونی ناوبژیوانه‌كه‌ جیاوازه‌، ناوبژیوانی به‌رزترین ئاست بڕی 8000 دۆلار بۆ یارییه‌ك وه‌ر ده‌گرێت، به‌ڵام ناوبژیوانانی ئاستی سێیه‌م ته‌نیا 1000 دۆلار وه‌ر ده‌گرن

لیستی ناوبژیوانانی چامپیۆنزلیگ

ئاستی نایاب، ناوبژیوانی یاریگا، 8000 دۆلار، هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان 2500 دۆلار، ناوبژیوانی چواره‌م 1000 دۆلار

ئاستی نزیك له‌ نایاب، ناوبژیوانی یاریگا، 5500 دۆلار، هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان 1500 دۆلار، ناوبژیوانی چواره‌م 750 دۆلار

ئاستی پله‌ یه‌كه‌م، ناوبژیوانی یاریگا، 3250 دۆلار، هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان 1000 دۆلار، ناوبژیوانی چواره‌م 550 دۆلار

ئاستی پله‌ دووه‌م، ناوبژیوانی یاریگا، 1500 دۆلار، هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان 650 دۆلار، ناوبژیوانی چواره‌م 350 دۆلار

ئاستی پله‌ سێ، ناوبژیوانی یاریگا، 1000 دۆلار، هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان 450 دۆلار، ناوبژیوانی چواره‌م 200 دۆلار

نابژیوانانی نایاب، له‌ ته‌واوی وه‌رزێكی چامپینزلیگ و خولی ئه‌وروپی، نزیكه‌ی بڕی 90475 دۆلار وه‌رده‌گرن، بۆ نموونه‌ له‌ ساڵی 2017 مارتين ئیتكينسۆن + مارك كلاتينبيرگ به‌ هه‌ردووكیان 155100 دۆلاریان وه‌رگرت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close