کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا هاوسەرگیریان کردووە؟!!

کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگاڵی و ئەستێرەی دیاریی تۆپی پێ، هەرچەندە پێنج جار بووەتە باشترین یاریزانی جیهان و چەندین نازناوی دیاریی بەدەستهێناوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی هاوسەرگیری نەکردووە، هەرچەندە خاوەنی چوار منداڵە و تەمەنی 34ساڵە، جگلەوەی چەندین جار پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ خانمانی مۆدێلست و بەناوبانگ هەبووە.

ئەمڕۆ رۆژنامەی  ” نۆڤێلا 2000″ی ئیتاڵی، هەواڵێکی شۆکهێنەری بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی نوسیبووی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینای خۆشەویستی بە نهێنی هاوسەرگیریان کردووە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەیبەوەداوە، کریستیانۆ لە 29ئۆگێستی رابردوو لە وڵاتی مەغریب، بەنهێنی و دوور لە چاوی کامێرکان و بەبێ بانگێشتکردنی هاورێکانی، هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێزی کچە مۆدێلستی دیار کردووە.

کریستیانۆ، بۆ ماوەیەکی زۆرە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ جۆرجینا هەیە و جگە لە کورە گەورەکەی کە دایکی نادیارە، خاوەنی سێ منداڵی ترن، ئەستێرە پۆرتوگاڵیەکەش چەندین جار پەسنی جۆرجینای خۆشەویستی کردووە و گوتویەتی: “پاڵپشتوو و هاوکارێکی باشی منە”.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close