هاری کەین پەیامێکی بەهێز بۆ بۆچێتینهۆی ڕاهێنەری پێشووی بڵاودەکاتەوە

 

دوای ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی (ماوریسیۆ بۆچێتینهۆ) لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لادرا و مۆرینیۆ لە شوێنەکەی دەستبەکار بوو، (هاری کەین)ی ئەستێرەی یانەکە و هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بە پەیامێکی بەهێز و پڕ لە جۆش مالئاوایی لە ڕاهێنەرەکەی کرد.

هاری کەین کەمێک پێش ئێستا لە پەیجی خۆی لە تویتەر وێنەیەکی خۆی و بۆچێتینهۆی بڵاوکردوتەوە و نووسیویەتی “سەرەتا من زۆر سوپاسی تۆ دەکەم، بۆ ئەوەی کە یارمەتی زۆرت دام تا خەونەکانم بهێنمە دی، ئێمە لەگەڵ یەک لەو 5 ساڵ و نیوەی بەیکەوە بووین چەندین ساتی سەرنج ڕاکێش و سەرسوڕهێنەرمان بردە سەر، تۆ بۆ من تەنها ڕاهێنەر نەبووی بەڵکو هاوڕێشم بووی خۆشحاڵم بەو پەیوەندییە، هیوادارم سەرکەوتووبیت لە وێستگەی داهاتووتدا “.

جێی ئاماژەیە، هاری کەین پەیوەندییەکی زۆر بە تینی لەگەڵ بۆچێتینهۆ ڕاهێنەری لادراوی تۆتنهام هەبوو، هەندێک لە میدیاکانیش پێیان وایە کە بە لادانی بۆتەچینیۆ ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی کەین لە سپێرز زۆر زیاتر دەبن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close