دایکی مباپێ زانیاری گرنگ لەسەر داهاتووی کوڕەکەی بە بەرپرسانی ڕیال مەدرید دەدات

 

لە تازەترین هەواڵ سەبارەت بە داهاتووی (کیلیان مباپێ) ئەستێرەی لاوی فەرنسی یانەی پاریس سان جێرمان، بەرنامەیەکی ئیسپانی نهێنییەکی گرنگی سەبارەت بەو یاریزانە ئاشکرا کردوە.

بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا بڵاویکردوەتەوە کە دایکی مباپێ بە پرسانی ڕیال مەدریدی ڕاگەیاندوە کە لەوە دڵنیابن کە کوڕەکەی گرێبەستێکی دیکە لەگەڵ پاریس سان جێرمان واژۆ ناکاتەوە، وێرای ئەوەی پاریس بری 40 ملیۆ یۆرۆ مووچەی ساڵانانەی لە گرێبەستێکی تازە پێشمەش بە یاریزانەکە کردوە، بەگوێرەی بەرنامەکە مباپێ هەر خۆی پێشتر پلانی ئەوەی هەبووە کە لە پاریس سان جێرمان ناو ناوبانگێکی باش دروست بکات و دواتر وەک ئەستێرەیەک ڕوو لە ڕیال مەدرید بکات.

جێی ئاماژە پێکردنە مباپێ کە تەمەنی 20 ساڵە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان ساڵی 2022 کۆتایی پێ دێت، وێرای ئەوەش پێرێزی سەرۆکی ڕیال مەدرید لە بەرنامەی دا هەیە کە لەم هاوینە گرێبەستێکی خەیاڵی پێشکەش بە پاریس بکات بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ ڕیزەکاین بگوازێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close