زانیاریەکی نوێ لە بارەی گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ئاشکرادەبێت

لە تەواوی هاوینی رابردوو و بە درێژایی کرانەوەی دەرگای بازاری گواستنەوەی یاریزانان تاوەکو داخرانی، رۆژانە زۆرترین و گەرمترین هەواڵ لە بارەی گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای برازیلی و یاریزانی پاریس سانجێرمان، بۆ بارسێلۆنا بڵاودەکرانەوە، بەڵام ئەمە رووینەدا و نیمۆ هەرچەندە هەوڵی زۆری بۆ ئەمەدا، بەڵام بە ناچاری لە پاریس مایەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەڵۆنی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە، هەر لە دوای بڵاوبوونەوە دەنگۆی زۆری درووست کرد، چونکە ئەو هەواڵە پەیوەستبوو بە نێیمار و لە نێو ناوەرۆکی هەوڵەکە هاتووە، ‘نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا داوایەکی پاریس سانجێرمانی رەتکردووەتەوە، کاتێک ئەو یانە فڕەنسیە داوای لێکردووە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە’.

ئەم هەواڵە لە کاتێک دابووە، کە تاوەکو ئێستا هاندەرانی پاریس سانجێرمان قسەکانی نێیماریان لە بیر نەکردووە، کە هاوینی رابردوو دەربارەی رۆیشتنی گوتبووی: “لە پاریس ئاسودە نیم”.

نێیمار داسێلڤا، ماوەیەکە تووشی پێکانبووە و ئێستا لە هەوڵەکانی بەردوامە و رۆژانە راهێنانی جەستەیی دەکات، تاوەکو پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بگەڕێتەوە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close