بڕوا بكه‌ی یان نا.. راهێنه‌رێكی ئیتاڵی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 27-0 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنا له یانه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه
یانه‌یه‌كی ئیتاڵی له بڕیارێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا بڕیاریدا راهێنه‌ره‌كه‌ی دووربخاته‌وه، چونكه یانه‌كه‌یان له یارییه‌ك به ئه‌نجامی 27-0 بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو.
یانه‌ی ئینڤیكتاسوروی ئیتاڵی بڕیاریدا ماسیمیلیانۆ ریچینی راهێنه‌ری تیپی خوار 18 ساڵانی یانه‌كه‌ی دووربخاته‌وه، چونكه رۆژی شه‌ممه به ئه‌نجامی 27-0 له یانه‌ی مارینا كاڵچیۆی بردبووه‌وه.
پاولۆ برۆگێلی، سه‌رۆكی یانه ئیتاڵییه‌كه رایگه‌یاند ‘تووشی شۆك بووین كاتێك زانیمان یانه‌كه‌مان به ئه‌نجامی 27-0 له مارینای بردووه‌ته‌وه، ئێمه هه‌رزوو داوای لێبوردنمان له تیپی به‌رامبه‌ر كرد، چونكه ئه‌م ئه‌نجامانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی تیپه‌كانی لاوان ناگونجێت، پێویسته هه‌میشه رێز له تیپی به‌رامبه‌ر بگرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه روویدا زۆر بێ ویژدانانه بوو’.
تیپی لاوانی مارینا پێش دۆڕانه گه‌وره‌كه‌یان زۆربه‌ی یاریزانه‌كانیان پێكانیان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت ناوه‌ڕاستكارێكیان له یارییه‌كه كردبووه گۆڵپارێز و دوای دۆڕانه‌كه‌شیان گله‌ییان له تیپی به‌رامبه‌ر كرد.
Imagine getting sacked because of a 27-0 win 😳 pic.twitter.com/zMAKqcinZp
— ESPN FC (@ESPNFC) November 17, 2019