سبەی هەڵبژاردەی عێراق بەرانبەر بەحرێن لە ئەستێرەیەکی کاریگەری بێ بەش دەبێت

 

بڕیارە سبەی سێشەممە لە ئوردن هەڵبژاردەی عێراق لە یەکێک لە گرنگترین یارییەکانی لە پاڵاوتنی مۆندیال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی بەحرێن ببێتەوە، بۆ ئەو یارییەش هەڵبژاردەی عێراق لە توانای ئەستێرەیەکی گرنگ بێ بەش دەبێت.

بەگوێرەی باسل کۆرکیس بەڕێوەبەری هەڵبژاردەی عێراق یاریزان (عەلی عەدنان) دوای ئەوەی لە یاری ئێران کارتێکی زەردی دیکەی وەرگرت، بەهۆی وەرگرتنی دوو کارتی زەرد ناتوانێت لە یاری سبەی بەرانبەر بەحرێن بەشداری بکات، بەمەش یاریزان زڕغام ئیسماعیل لە شوێنەکەی یاری دەکات، یاری نەکردنی عەدنان کە لە خولی ئەمەریکی لە یانەی ڤانکۆڤەر وایت کاپس یاری دەکات، گورزێکی کوشندەیە بە هەڵبژاردەی عێراق دەکەوێت.

ئاشکرایە کە یاری عێراق و بەحرێن سبەی لە کاتژمێر 5ی ئێوارە بەکاتی هەولێر ئەنجام دەدرێت و تا ئێستاش عێراق بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتوە و بەحرێنیش بە 8 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکە دێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close