كریستیانۆ رۆناڵدۆ: ماوریزیۆ ساری له‌سه‌ر حه‌قه‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆیه‌كه‌مجار بێده‌نگی شكاند و باسی كاردانه‌وه‌كانی كرد به‌رامبه‌ر هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ دوو یاریی رابردووی یۆڤێنتۆس.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پۆرتوگاڵ به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ لۆكسمبۆرگیان برده‌وه‌ و گه‌یشتنه‌ یۆرۆی 2020، له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی ئیبۆلای پۆرتوگاڵی گوتی ‘ماوریزیۆ ساری له‌سه‌ر حه‌قه‌، راسته‌ من حه‌ز به‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ یارییه‌كان ناكه‌م، به‌ڵام من له‌ سێ هه‌فته‌ی رابردوو به‌ ته‌واوه‌تی ئاماده‌ نه‌بووم’.

هه‌روه‌ها كریستیانۆ گوتیشی ‘هه‌مووان ده‌زانن من حه‌ز به‌ گۆڕانكاریی پێكردن ناكه‌م، به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كم نه‌بوو به‌هۆی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌م له‌ یاریكردن، به‌ڵكو من هه‌میشه‌ ده‌مه‌وێت یارمه‌تی یۆڤێنتۆس بده‌م، هیچ یاریزانێك نییه‌ له‌ جیهاندا حه‌ز بكات له‌ یاریی بێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام من له‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌گه‌م چونكه‌ من له‌ هه‌ردوو یاریی %100 ئاماده‌ نه‌بووم بۆ یاریكردن’.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ دوایین دوو یاریی یۆڤێنتۆس به‌رامبه‌ر لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ و ئه‌یسی میلان له‌لایه‌ن ماوریزیۆ سارییه‌وه‌ گۆڕانكاریی پێكرا، ساریش پێشتر رایگه‌یاندبوو كریستیانۆ به‌ ته‌واوه‌تی بۆ یاریكردن ئاماده‌ نه‌بووه‌ و پێكانی هه‌بووه‌ بۆیه‌ هێناویه‌تییه‌ ده‌ره‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close