بن زیمە وەڵامێکی توندی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی فەرنسا دەداتەوە

 

دوای ئەوەی (نۆیل لۆ گرەی) سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرنسا ڕایگەیاند کە کاروانی کەریم بن زیممە لەگەڵ هەڵژاردەی فەرنسا کۆتایی هاتوە، هێرشبەرەکەی ڕیال مەدرید وەلامێکی توندی سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی فەرنسای دایەوە.

لەم بارەیەوە، بن زیمە لە پەیجی خۆی لە تویتەر دەڵێت ” نۆیل وامزانی تۆ دەست ناخەیتە نێو بڕیارەکانی دیشامپی ڕاهێنەر ، باش بزانە کە تەنها خۆم دەتوانم کات و ساتی وازهێنانی خۆم لە یاری نێو دەوڵەتیم دیاری بکەم، ئەگەر وا تێبگەی کە من کۆتاییم پێ هاتوە، ئەوا ڕێگەم پێ بدەن بۆ هەڵبژاردەیەکی دیکە یاری بکەم، (لێرەدا مەبەستی هەڵبژاردەی جەزائیرە)، ئەو کات دەبینن ئەنجامەکان چۆن دەبێت”.

ئاشکرایە کە دیشامپی ڕاهێنەری فەرنسا جگە لە بابەتی گرتە ڤیدیۆییەکەی یاریزان فالبۆیینا ڕایگەیاندبوو کە هۆکاری بانگهێشت نەکردنی بن زیمە زیاتر لەسەر لایەنی ئاستی هونەری ئەو بووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close