ڕۆژنامەیەکی مەدریدی وردەکارییەکانی گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیال مەدرید بڵاودەکاتەوە

 

وادیارە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ (ساری) هەست بە ئاسوودەیی ناکات و بە جیدی بیر لە گەڕانەوە بۆ ڕیال مەدرید دەکات و بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئیتالیاش گەر دۆن بیەوێت بگەڕێتەوە ڕیال مەدرید ئەوا لەوێ بە گەرمی پێشوازی لێ دەکرێتەوە.

ڕۆژنامەی as ی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە ڕۆناڵدۆ دوای تەواو بوونی یاری داهاتووی لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال ڕاستەوخۆ لە ئیتالیا لەگەڵەبرپرسانی یۆڤێنتۆس کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی دیاری بکات، بە مانەوە یان بەڕۆیشتن بۆ یانەیەکی دیکە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیال مەدرید کارێکی چاوەڕوانکراو دەبێت و نرخی گەڕانەوەشی لە نێوان 50 تا 60 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لەبەر چەندین هۆکار گرنگترینیان ئەوەیە کە یاریزانەکە تەمەنی لە 35 ساڵ نزیک بووەتەوە و هەروەها بەهای یاریزانەکە لە ترانسفیر ماڕکێت لەو نرخانەیە، جگە لەوەش ڕۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یانە بەبەراورد بە پێشووتر کەمتر بووە.

جێی ئاماژە پێکردنە رۆناڵدۆ دوای ئەوەی لە دوو یاری یەکبەدوای یەک بەرانبەر لۆکۆمۆتیف مۆسکۆ و میلان لە لایەن ساری ڕاهێنەری یۆڤی گۆڕانکاری پێکرا، یاریزانە پورتوگالییەکە تووڕە بوو هەرایەکی گەورەی نایەوە کە تا ئێستاش بە فەرمی چارە نەکراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close