ڕۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە ڕیال مەدرید

 

بەناوبانگترین ماڵپەڕی وەرزشی ئیتالی لە تازەترین ڕاپۆرتیدا سەبارەت بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یۆڤێنتۆس ئاشکرای کردوە کە ئەگەری بەهێز هەیە یاریزانە پورتوگالییەگە جارێکی دیکە بۆ یانەی ڕیال مەدرید بگەڕێتەوە.

پێگەی فەرمی کاڵچیۆ میرکاتۆ، بڵاویکردوەتەوە کە پەیوەندی نێوان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ساری ڕاهێنەر گەیشتوەتە ڕێگایەکی داخراو و ئەوەش بە تەواوی لە یاری ئای سی میلان دەرکەوت، بەگوێرەی هەواڵەکە ڕۆناڵدۆ ئەگەری زۆری هەیە جارێکی دیکە بۆ یانەی پێشووی بگەڕێتەوە، بە تایبەتی دوای گەڕانەوەی زێدان بۆ ریال مەدرید، لەکۆتایی هەواڵەکە هاتوە کە ئەگەر ئەو کێشەیەی نێوان ڕۆنالدۆ و ساری چارەسەر نەکرێت ئەوا ئەستەم دەبێت دۆن لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە بەردەوام بێت.

لە لایەکی دیکەوە هەندێک لە ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان ئەو کێشەیەیان بە بەرژەوەندی مانچێستەر یۆنایتد لە قەڵەم داوە و پێیان وتایە ئەو جارە مانچستەر یۆنایتد هەلێکی باش و زێرینی بۆ ڕەخساوە بۆ ئەوەی ڕۆناڵدۆ جارێکی دیکە بۆ ئۆڵد ترافۆرد بگەڕێنێتەوە، بە تایبەتی گەر هەوڵەکانی بەرپرسانی یۆڤێنتۆس بۆ باشکردنی نێوان ڕۆناڵدۆ و ساری ڕاهێنەر بە بن بەست بگات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close