فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی داوایەکی بارسێلۆنای لە بارەی مێسی رەتکردەوە

لە گەڕی سێزدەی لالیگای ئیسپانی، بارسێلۆنا میوانداری سێلتا دی ڤیگۆی کرد و توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوێت، لیۆنێل مێسی لەو یارییە هاتریکی تۆمار کرد و کارتێکی زەردی وەرگرت.

هەر دوای یارییەکە، بارسێلۆنا داوای لە لێژنەی سزادان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانی کرد، کارتە زەردەکەی مێسی ئەژمار نەکات، بەڵام ئەو لێژنەوەی ئەمڕۆ وەڵامی بارسای داوە و رەتی کردەوە، کارتە زەردەکەی کاپیتانی یانە کەتەلۆنیەکە بسرێتەوە.

بارسێلۆنا پلەی یەکەمی لالیگای ئیسپانی گرتووە، بە 25 و بەجیاوازی گۆڵ پێش ریال مەدرید رکابەری کەوتووە کە هەمان ژمارەی خاڵەکانی بارسای هەیە، ئاتێتیکۆ مەدریدیش بە خاڵێک کەمتر، لە دواوەی بلوگرانا و مێرنگیە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close