400 ملیۆن یۆرۆ مباپێ بۆ ڕیال مەدرید دەبات

 

یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی سوورە لەسەر ئەوەی لەم هاوینە (کیلیان مباپی) ئەستێرەی پاریس سان جێرمان بۆ ڕیزەکاین بگوازێتەوە، ڕۆژنامەیەکی فەرنسییش ئاماژەی کردوە کە ریال مەدرید بە گرێبەستێکی خەیاڵی و باوەڕپێنەکراو مباپی بۆ ڕیزەکانی دەگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (لی پاریزیان)ی فەرنسی بڵاویکردوتەوە کە یانەی ریال مەدرید پێشکەشکردنی گرێبەستێکی خەیاڵی بە بری 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی مباپێ تاوتوێ دەکات، بەگوێرەی هەواڵەکە گەر ئەو گرێبەستە ئەنجام بدرێت، مباپی بە جیاوازییەکی یەکجار زۆر لەگەڵ نێیمار دەبیتە گرانبەهاترین یاریزانی جیهان، لە هەمان کاتدا پاریس هەوڵ دەدات کڕینی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ریال مەدرید بخاتە نێو گرێبەستەکە لەبەرە ئەوەی (لیۆناردۆ)ی بەڕێوەرەبەری وەرزشی پاریس کە بەڕازلییەکە زۆر بە جۆنیۆر سەرسامە و زۆر حەز دەکات ئەو بێت لە پاریس یاری بکات.

جێی ئاماژەیە، یانەی پاریس سان جێرمان ماوەیەکە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ ئەوەی گرێبەستێکی دیکە لەگەڵ مباپی واژۆ بکات، بەڵام تا ئێستا یاریزانە لاوە فەرنسییەکە هیچ بەڵێنێکی لەم بارەیەوە نەداوە و میدیاکانیش باس لەوە دەکەن کە ئەو خۆی ئارەزووی هەیە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close