میلان هێرشبەرێکی ڕیال مەدرید دەکڕێت

 

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی هێرشبردن، یانەی ئای سی میلانی ئیتاڵی بڕیاری داوە لە وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان هیرشبەرێکی ڕیال مەدرید بکڕێت.

تۆڕی هەواڵی (سپۆرت میدیا ئیست) لەم بارەیەوە ئاشکرای کردوە کە میلان بەهۆی خراپی هێڵی هێرشبردنی یانەکە کە لەم وەرزە تەنها 11 گۆڵی لە 12 یاریدا تۆمار کردوە، بیر لە کڕینی (ماریانۆ دیاز)ی هیرشبەری ڕیال مەدرید دەکەنەوە، لەبەر ئەوە یاریزانە ئاستی باشە و لە پلانەکانی زێدان دا نییە، بەگوێرەی هەواڵەکە جگە لە یانەی میلان یانەی ڕەیانی قەتەری چاوی بڕیوەتە ئەو یاریزانە کە تەمەنی 26 ساڵە بۆیە لە وادەی گواستنەوەی زستانە ڕکابەری لەنێوان ئەو یانەیە دەبێت بۆ بەدەستهێنانی یاریزانەکەی ڕیال مەدرید کە لەم وەرزە زێدان بۆ یەک خولەکیش یاری پێ نەکردوە.

جێی ئاماژەیە، زێدان ڕاهێنەری ڕیال مەدرید لەم وەرزە لە هیڵی هێرشبردن زیاتر پشت بە بن زیمە و هازارد و یۆڤیچ و ڤینسیۆس و لۆکاس ڤاسکوێز و ڕۆدریگۆ دەبەستێت و هیچ متمانەیەکی بە (ماریانۆ) نییە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close