لەبەر مێسی یاریزانانی بارسێلۆنا تاهەتایە مووچەیان بۆ دەبڕێتەوە

لەبەر مێسی یاریزانانی بارسێلۆنا تاهەتایە مووچەیان بۆ دەبڕێتەوە، کە ژمارەیان دەگاتە 290 یاریزان.

هەر یاریزانێکی بارسێلۆنا نازناوێکی ئەوروپی بەدەستهێنابێت یان بەدەست بهێنێت تاهەتایە لە یانەی بارسێلۆناوە مووچەیەکی بۆ دەبڕێتەوە، کە تاکو ئێستا یانە کەتەلۆنییەکە 12 نازناوی ئەوروپی بەدەستهێناوە و نزیکەی 290 یاریزان بەشداریی بەدەستهاتنی ئەو نازناوانەیان کردووە.

خوان کارلۆس هێریدیای یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا کە ساڵی 1979 جامی جامەکانی ئەوروپای بۆ بارسا بەدەستهێنا، لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد ‘دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2009 لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە و بووە پاڵەوان، خوان لاپۆرتای سەرۆکی ئەوکاتی بارسێلۆنا بڕیاریدا هەر یاریزانێک لە رابردوو یان لە داهاتوو نازناوێکی ئەوروپی لەگەڵ بارسا بەدەست بهێنێت مووچەیەکی تاهەتایەی بۆ ببڕدرێتەوە، ئەمەش بەهۆی مێسییەوە بوو، چونکە لیۆ لەو یارییە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و گۆڵێکی نایابی کرد’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close