ڕیال مەدرید ئەستێرەیەکی لاوی بۆندزلیگا دەکاتە ئامانج

 

وادیارە ڕیال مەدرید بەردەوام دەبێت لەسەر کۆکردنەوەی ئەستێرە لاوە نایابەکان لە یانەکە بۆ ئەوەی لە ئێستاوە تیپێکی بەهێز بۆ 10 ساڵی داهاتوو بنیات بنێن.

بەگوێری بەرنامەی (ئیل چرێنگیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی ڕیال مەدرید ئەمجارە (جادۆن سانچۆ)ی ئەستێرەی لاوی یانەی بڕۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا و یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەڕای کردووەتە ئامانج، بۆ ئەوەی لەم هاوینە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە نرخی سانچۆ لە ئێستادا 100ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لە کاتێکدا ئەو گرێبەستەکەی لە هاوینی 2020 کۆتایی پێ دێت، لە درێژەی هەواڵەکە هاتوە کە ئەگەر دۆرتمۆند بیەوێت پارەی زیاتر قازانج بکات ئەگەری ئەوە هەیە نرخی 150 ملیۆن پاوەن وەک نرخی فرۆشتنی یاریزانەکە دابنێت.

جێی ئاماژە پێکردنە، جگە لە یانەی ڕیال مەدرید هەردوو یانەی مانچێستەر یۆنایتد و مانچێستەر سیتی چاودێری یاریزانەکە دەکەن و هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close