فەرمی: تیروپشکی جامی سوپەری ئیسپانیا راکێشرا

کەمێک پێش ئێستا، تیروپشکی جامی سوپەری ئیسپانی راکێشرا و بۆ یەکەمین جار، ئەم پاڵەوانەتیە بە شێوازێکی نوێ لە دەرەوەی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت.

لە بارەگای سەرەکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، تیروپشکی جامی سوپەری ئیسپانی راکێشرا، بارسێلۆنای پاڵەوانی لالیگا بەرامبەر ئاتڵێتیکۆ مەدرید میواندار یاریی دەکات، ریال مەدریدیش بەرامبەر ڤاڵێنسیا پاڵەوانی جامی شای یاریی دەکات و یارییەکان بەشێوەی یەک یاریی، گەیشتن بە یاریی کۆتایی ئەنجامدەدرێت.

یارییەکانی ئەم پاڵەوانەتیە، لە 8 و 9 مانگی یەناری ساڵی 2020 لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەدەچێت، یاریی کۆتاییش لە 12هەمان مانگ بەڕێوە دەچێت.

خشتەی یارییەکان:

ڤاڵێنسیا و ریال مەدرید (2020/1/8)

بارسێلۆنا و ئاتڵێتیکۆ مەدرید(2020/1/9)

یاریی کۆتایی لە (2020/1/12)

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close