ڤیدیۆ: نمایشێكی سه‌رنجڕاكێشی هانده‌رانی بۆندزلیگا به‌بۆنه‌ی یادی رووخانی دیواری به‌رلین

له‌ناو یاریگا جارێكی دیكه‌ دیواری به‌رلینیان دروستكرد و رووخاندیانه‌وه‌

پێش یاریی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لایپزیگ له‌ بۆندزلیگا، هانده‌رانی هێرتا به‌رلین تیفۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێشیان دروستكرد، به‌ شێوازێكی سه‌رنجڕاكێش یادی رووخانی دیواری به‌رلینیان كرده‌وه‌.

له‌ یاریگای ئۆڵمپی به‌رلین پێش یاریی نێوان هێرتا به‌رلین و لایپزیگ، هانده‌رانی هێرتا به‌رلین به‌بۆنه‌ی یادی 30 ساڵه‌ی رووخانی دیواری به‌رلین، دیواری به‌رلینیان له‌ ناوه‌ڕاستی یاریگاكه‌ دروستكردبوو، پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ دیواره‌كه‌یان رووخاند.

ساڵی 1989 دیواری به‌رلین رووخێنرا، كه‌ ئه‌و دیواره‌ ساڵی 1961 دروستكرابوو، شاری به‌رلینی كردبووه‌ دوو به‌ش و ساڵانێكی زۆر ئه‌ڵمانیا و به‌رلین به‌سه‌ر رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتدا دابه‌شببوون.

هێرتا به‌رلین یارییه‌كه‌ی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر چوار گۆڵ دۆڕاند، كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ جگه‌ له‌ هێرتا به‌رلین، یانه‌ی یونیه‌ن به‌رلینیش له‌ شاری به‌رلین به‌شداریی بۆندزلیگا ده‌كات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close