یانەی بارسێلۆنا هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت

یانەی بارسێلۆنا هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت

بەر لە یارییە گرنگەکەی ئەمشەوی یانەی بارسێلۆنا بەرانبەر یانەی سیلتا فیگۆ لەسەر یاریگای نو کامپ، یانەی بارسێلۆنا هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەیشت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا تاقمی پزیشکانی یانەی بارسێلۆنا بە ڤاڵڤێردی ڕاهێنەریان ڕاگەیاندوە کە لویس سوارێز ئامادەیە بۆ ئەوەی لە یاری سیلتا فیگۆ بەشداری بکات، هەر لەبەر ئەوەش ڕاهێنەری بارسێلۆنا ناوی یاریزانەکەی لە لیستی یاریزانانی بارسا بۆ ئەو یارییە داناوە و چاوەڕێ دەکرێ سوارێز بە پێی بارودۆخی یارییەکە بەشداری بکات، لە کاتێکدا یاریزان جۆردی ئەلبا جارێکی دیکە بەهۆی پێکانەوە دادەبڕێت و پێشبینی دەکرێت ئەمجارەش دابڕانەکەی بەلانی کەم چوار هەفتەی دیکە بخایەنێت.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا لە دوایین یارییدا بەرانبەر سلاڤیا براها لە گەڕی چوارەکی چامپیۆنزلیگدا بێ بەشداری سوارێز نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و هێڵی هێرشبردنی یانەکەش کەم و کوڕی زۆری پێوە دیار بوو.

لیستی یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ یارییەکەی سیلتا فیگۆ

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close