وێستگەی داهاتووی پۆل پۆگبا یانەی ڕیال مەدرید و زێدان شۆک دەکات

 

وا دیارە پۆل پۆگبای ناوەڕاستکاری یانەی مانچێستەر یۆنایتد داهاتووی خۆی دیاری کردوە، ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی باسی ئەو بابەتەی کردوە و ئاماژەی کردوە کە یانەی داهاتووی یاریزانە فەرەنسییەکە زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید شۆک دەکات.

ڕۆژنامەی (دەیلی مێل)ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە پۆگبا خۆی یەکلایی کردوەتەوە کە ئەگەر هەر کاتێک لە ئۆڵد ترافۆرد رۆیشت پەیوەندی بە کامە یانەوە دەکات، بەگوێرەی هەواڵەکە پۆگبا پلانی ئەوەی هەیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەی (یۆڤێنتۆس)کە ماوەیەکە ئەویش بەوە سەرقاڵە بۆ ئەوەی یاریزانە کۆنەکەی خۆی بگەڕێنێتەوە، ئەمەش پێچەوانەی خوساتەکانی زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید کە پۆگبای وەک ئامانجی یەکەمی یانەکە دەستنیشانکردبوو، بەڵام شەیتنە سوورەکان لەم هاوینە ڕازی نەبوون ڕێگا بە رۆیشتنی ئەستێرەکەیان بدەن.

جێی ئاماژەیە، پۆگبا لە ساڵانی 2012 تا 2016 لە یانەی یۆڤێنتۆس یاری کردوە تێیدا لە کۆی 178 یاریدا بەدرێسی یۆڤی 34 گۆڵی تۆمار کردوە و 40 گۆڵیشی دروست کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close