مێسی و هاورێکانی لە کۆتایی یاریی تەوقەیان لەگەڵ یاریزانی سلاڤیا نەکردووە!

رۆژی سێ شەممە، لە نێو یاریگای کامپ نوو، لە گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا میوانداری سلاڤیا پراگای کرد و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، دوای دوو رۆژ لە یارییەکە، گۆڵپارێزی ئەو یانەی بە لێداوانێکی هەرای نایەوە.

رۆژنامەی کۆپی لە هەواڵێکی کە ئەمرۆ بڵاویکردووەتەوە، لێداوانێکی گۆڵپارێزی سڵاوڤیای بڵاوکردووەتەوە، کە گوتویەتی: “لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا، لە کۆتایی یاریی، مێسی و یاریزانانی بارسێلۆنا تەوقەیان لەگەڵ نەکردین و راستەوخۆ چونەتە درەەوەی یاریگا، هەردوای ئەمەش، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و چەندین ڤیدیۆ و وێنەی ساتی تەوقەکردنی مێسی و یاریزانانی بارسا لەگە سڵاڤیا بڵاوبوویەوە.

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close