چوار یاریزان بۆ بردنەوەی نازناوی باشترینی ئەو گەڕەی چامپیۆنزلیگ پاڵێوراون

 

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی ئەو چوار یاریزانەی ئاشکرا کرد کە لەم گەڕەدا باشترین ئاستیان پێشکەش کردوە و لەسەر باشترین یاریزانی ئەو گەڕەی چامپیۆنزلیگ لە ڕکابەریدان.

بەگوێرەی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەورەپا کە بە (یوفا) ناسراوە، هەر یەکە لە (ئەشرەف حەکیمی ) یاریزانی دۆڕتمۆند و (ڕۆدریگۆ گۆس) یاریزانی ڕیال مەدرید و (سۆنگ هینگ مینگ) هێرشبەری تۆتنهام و (کیلۆر ناڤاس)ی گۆڵپارێزی پاریس سان جێرمان پاڵێوراون بۆ ئەوەی یەکیا ببێتە باشترین یاریزانی ئەو گەڕەی چامپیۆنزلیگ، بەگوێرەی میدیاکانیش هەر یەکە لە حەکیمی و ڕۆدریگۆ ڕکابەری سەرەکین بۆ ئەوەی یەکیان وەک باشترین یاریزانی ئەو گەڕە دیاری بکرێت.

جێی ئاماژەیە حەکیمی دوو گۆڵی لە کۆی سێ گۆڵی یانەی دۆڕتمۆند بەرانبەر ئینتەرمیلان تۆمار کرد، لە کاتێکدا ڕۆدریگۆ توانی هاتریک بەرانبەر گەڵاتە سەرای تۆمار بکات و گۆڵێکیش بۆ هاوڕێیانی دروست بکات.

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close