سادیۆ مانی وەڵامی پیپ گواردیۆلا دەداتەوە

 

دوای ئەوەی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەرسیتی لە لێدوانێکیدا سادیۆ مانی بە نمایشکەر تاوانبار کرد بۆ ئەوەی لێدانی سزا وەربگرێت، یاریزانە سەنیگالییەکە لە تازەترین لێدوانیدا وەڵامی گواردیۆلای داوەتەوە.

مانی سەبارەت بە قسەکانی گواردیۆلا بە میدیاکانی بەریتانیای ڕاگەیاندوە کە ئەو نە لە یاری ئاستون ڤیلا و نە لە یارییەکانی دیکەش نمایشی نەکردوە بۆ ئەوەی لێدانی سزا وەربگرێت، قسەکەی ئەو زیرەکانەیە و لە کاتیێکی هەستیارە بەر لە یاری ئێمە بەرانبەر ئەوان لە پاڵەوانێتی پرێمەرلیگ، مەبەستیش ئەوەیە من و ناوبژیوانیش بکەوینە ژێر فشاری ئەو قسانە، بەڵام با هەموو بزانن کە من هەر بە شێوازی خۆم یاری دەکەم.

مانی لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، کەوتنە خوارەوە بەشێکە لە یاری تۆپی پێ، گەر بشزانم بەوە لێدانی سزا وەردەگرم، وا دەکەم، بەڵام ئەوە نەبووە، یۆرگین کلۆپی ڕاهێنەرم ڕاستییەکەی گوت کاتێک ڕایگەیاند کە مانی خۆی بە ئەنقەست نەخستوەتە خوارەوە تا پەناڵتی وەربگرێت!

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close