ساری: کە ئەمەم لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بینی یەکسەر بڕیارمدا لە یاریگا بیهێنمە دەرەوە

ماوریزیۆ ساری هۆکاری هێنانە دەرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یارییەکەی بەرامبەر لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ ئاشکرا دەکات، کە بووە هۆی تووڕەبوونی کریستیانۆ.

دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆیان بردەوە، ماوریزیۆ ساری راهێنەری یۆڤێنتۆس لەبارەی هۆکاری هێنانە دەرەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە گوتی ‘کریستیانۆ لە یارییەکە لە ئەژنۆی پێکانێکی سووکی هەبوو، ئازارێکی کەمیشی لە رانی هەبوو، بڕیارمدا لە یارییەکە بیهێنمە دەرەوە، جونکە ترسام ئازاری پێبگات، لەم چەند رۆژەی دواییدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ماسوڵکەکانی هەستی بە ئازار دەکرد، لە کۆتایی نیوەی یەکەمیش هەستی بە دوودڵی دەکرد، دواتر لە دەستپێکی نیوەی دووەمدا لە یەک دوو هەوڵدانی هەستم کرد راکردنی ئاسایی نییە، بۆیە پێش ئەوەی دۆخەکە خراپتر بێت بڕیارمدا لە یاریگا بیهێنمە دەرەوە’.

هەروەها ساری لەبارەی نارەزاییەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گوتی ‘کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە من تووڕە نەبوو، بەڵکو گلەیی لە بەختی خۆی دەکرد کە تووشی ئەو ئازار و پێکانە بووە، لەبەر دابەزینی ئاستی دۆنم لە یاریگا نەهێنایە دەرەوە’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close